٢٢ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٨:٤٣
ڕۆحانی : هەڵوێستی ئێران هاوبەشی و هاوکاری کارا و شیاوە

سەرۆک کۆماری ئیڕان ووتی : ووتی هەڵوێستی بنەمایی کۆماری ئیسلامی ، بەشداری و هاوکاری بەبڕ لەگەڵ وڵاتانی دەرو دڕاوسێ لە پێناو دابین کردنیی هیوری گشتی و گەشە وفراژووتنی وڵاتانی ناوچەیە .

حەسەن رۆحانی ،سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە  لە ٧١ مین کۆگەی گشتی ساڵانەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە نیۆیۆرک جەختی کرد : ئێران بۆ چارەسەری گرفتەکانی ناوچەکە ،پاراستنی سەروەری وڵاتان ، نەگۆڕدرانی سنوورەکان ، مافی دەستەڵاتداریەتی گەلان لە سەر چارەنووسی خۆیان و خۆ  بواردن لە زۆر نواندن بە پێویست دەزانی و لەسەر کەڵک وەرگرتن لە بارستای دیپلۆماسی بۆ چارەسەری ناڕەزایەتییەکان جەخت دەکات .

 سەرۆک کۆماری ئێران بەباسکردنی ئەوەی کە خاشەبڕ کردنیی توندو تیژی لە ناوچە ، بە بێ جەماوەر ساڵاری ، بردنە سەرەوەی مافەکانی شارومەندی و پەرەو گەشەی ئابووری ،گونجاو نییە ، ووتیشی : بە بێ جەماوەرساڵاری ڕاستە قینە و ڕاکێشانی بەشداری هەمولایانە ، ناتوانین بەرەنگاری تەشکە جۆر بەجۆرەکانی ، تۆرەکانی جەنایی وترۆریستی بین .

 ڕۆحانی وێڕای ئاماژە بە بەهرە وەرگرتنی  وڵاتانی زلهێز لە شکل وشێوەی  سەرکوت و دەمکوت و خۆوەردانی سەربازی بە بیانووی نەهێشتنیی پەرۆشی و ناهێمنی شارومەندانیان ڕاشکاوانە ووتی : ئەوان دەبێ بزانن کە دابین کردنیی هێوری لە سووچێکی جیهان ئەویش بە ناهیور کردن و بێ سەقامی لە سووچێکی تری جیهان نەک هەر هەڵوێستیکی شیاو نییە بەڵکوو ئەو پەری بێ ڕەوشتی و دوورە ئاوەزییە ....

کۆتایی کورتە نامە/310